هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عیراقی کازم ساهیر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باس لە خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقی ده‌كات و نەبوونی خزمەتگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به لوتكه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ وه‌سف ده‌كات .
کازم ساهر دەڵێت" بەداخەوە ئه‌من و ئاسایش و کارەبا و ئاو لە عێراق نییە، داوا لە بەرپرسەکان دەکەم گرنگی بە هاوڵاتیانی عێراق بدەن".
هه‌روه‌ها دەڵێت" ئەم میلەتە مەزنە وێڕای ئەوەی چەند نەهامەتی دەچێژێت، داهێنەر و خۆشەویست و دانان و مرۆڤایەتیان تێدایە، هەڵگری نامەی خۆشەویستی و ئاشتین بۆ هەموو جیهان.
کازم جەبار ئیبراهیم، ناسراو بە کازم ساهیر، لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری موسڵ لەدایكبووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرە و دوو ناسنامەی کەنەدی و قەتەری هەیە، کازم ئاوازی بۆ زۆرینەی گۆرانییەکانی خۆی داناوە، یەکێكە لە گۆرانیبێژە عێراقییە بەناوبانگەکانی عەرەبی و جیهانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.