Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:04

ئه‌ردۆغان: تورکیا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێته‌وه‌

ئه‌ردۆغان: كاتێك ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌بینه‌وه‌ یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌ نانێین
ئه‌ردۆغان: توركیا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى وڵاتى توركیا دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2018، ڕایگه‌یاندووه‌، توركیا له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكادا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بچه‌سپێنێت به‌هۆى ئازاد نه‌كردنى قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌.

ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: دۆستایه‌تى توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێلێكدایه‌ له‌م كێشه‌یه‌، یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌ نانێین كاتێك ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌بینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها وتى ئه‌مریكا ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كات كه‌ ئه‌وان هاوكارێكى ڕاستگۆ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ".

ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان له‌دواى ئه‌وه‌ دێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى قورسى كرد به‌سه‌ر توركیا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌جێ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ئازاد نه‌كات.

جێى ئاماژه‌یه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسنى ئه‌مریكى و ته‌مه‌ن 50 ساڵ نزیكه‌ى 33 ساڵه‌ له‌ توركیا ده‌ژیت له‌ شارى ئیزمیر و كڵێسایه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌بات. 

قه‌شه‌ بره‌نسن له‌ مانگى 12ى 2016ـه‌وه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تى سیخوڕى ده‌ستگیركراوه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووى 35 ساڵ زیندانیكردن ببێته‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستى قه‌شه‌كه‌ له‌ زیندانى گشتییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماڵێكدا وه‌ك زیندانێك ده‌ستبه‌سه‌ره‌. 


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز  

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.