لە سنووری قەزای چۆمان و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمیدا لە کێڵگەی مینی "زەنگان"، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمیدا لە کێڵگە مینی (زەنگان) لە سنووری قەزای چۆمان، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بوو و بەو هۆیەوە بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.