Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:35

به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ کاره‌بای ٦٠ ده‌زگای حکوومی بڕدرا 

وه‌زاره‌تی ئابووریی یه‌كێكیانه‌
کوردستان TV
100%

كاره‌بای ٦٠ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ئابووریی یه‌كێكیانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت له‌باره‌ی ده‌ستگرتن به‌ كاره‌باوه‌ نه‌بوون، بڕدرا.

ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوانه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای ئێرانه‌وه‌ بڕدراوه‌، ٢١ ده‌زگای هه‌ستیاریان تیادایه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئابووریی، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی، دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ژینگه‌، كۆمپانیای گازی نیشتمانیی، كانزای كشتوكاڵی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی ده‌گرنه‌وه‌.

له‌و رێنماییانه‌ی كه‌ حكوومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با له‌و وڵاته‌ بۆ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كانی ناردووه‌، داوا كراوه‌ ده‌ست به‌ كاره‌باوه‌ بگرن. فه‌رمانی ئه‌وه‌ دراوه‌ته‌ دامه‌زراوه‌كان كه‌ لانیكه‌م له‌سه‌دا ١٠ كه‌متر له‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ به‌كاربهێنن كه‌ له‌ هاوینی ساڵی رابردوودا به‌كاریان هێناوه‌.

له‌و فه‌رمانه‌ی كه‌ پارێزگای تاران بۆ ده‌زگاكانی ناردووه‌، داوا كراوه‌ دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان ده‌ست به‌كاره‌باوه‌ بگرن و له‌ كاتژمێر ١٣:٠٠ه‌وه‌ سیستمی فێنككه‌ره‌وه‌كانیان بكوژێننه‌وه‌.

له‌ تاران له‌و فه‌رمانه‌ی له‌ لایه‌ن پارێزگاوه‌ بۆ مانگی ته‌مووز ئاڕاسته‌ی ده‌زگا حكوومییه‌كان كرابوو، كاتژمێره‌كان كاركردن بۆ نێوان ٠٦:٣٠ تاوه‌كو ١٤:٣٠ گۆڕدرابوو.

وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رۆژی ١٢ی ته‌مووز بڵاویكردبوویه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ مانگه‌كانی هاویندا ده‌گاته‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی، ره‌نگه‌ بڕانی كاره‌با له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا رووبدات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.