كۆشكی سپیی ئه‌و راپۆرته‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كات سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌بێت هێرش بكاته سه‌ر ئێران و ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ناكاته‌وه.
هۆگان گید لی جێگری وته‌بێژی كۆشكی سپیی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وت: ده‌توانم بڵێم هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌رباره‌ی ئێران روون و ئاشكرایه به‌تایبه‌تیی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌گه‌لی تێكده‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌ی ده‌وروپشتی خۆیدا و هه‌وڵی تاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی.
رۆژی پێنجشه‌ممه كه‌ناڵی " سی بی ئێس "ـی ئه‌مریكیی له زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه به‌مزووانه هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و پێشبینییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و هێرشه مانگی داهاتوو بێت.
دوای ئه‌و راپۆرته رۆژی رابردوو جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرته‌ی به راپۆرتێكی خه‌یاڵاویی و ناڕاست وه‌سفكرد و وتی: دڵنیام كه هێرش بۆسه‌ر ئێران بابه‌تێك نییه كه له ئێستادا تاوتوێی بكه‌ین و به‌ڕای من ئه‌وجۆره راپۆرتانه زیاتر له هه‌ڵبه‌ستنی چیرۆك ده‌چن.
هه‌ڵبه‌ت پێشتریش ماڵكۆم ترۆنبۆڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیا كه‌ناڵی " ئه‌ی بی سی "ـی ئوستوڕاڵیی به بڵاوكردنه‌وه‌ی گریمانه‌ی ناڕاست تاوانبار كردبوو كه له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردبوو گوایه وه‌زیرانی ئوستوڕاڵیا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مریكا بیكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.