Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:31

له‌ پارێزگای سلێمانى 30 تۆن سێو له‌ناو بردرا

به‌هۆی خراپ بوون و له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی خراپ بوون و له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌به‌ن.


له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوریه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سێوی خراپبوودا ده‌گیرێت و به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌كرێت.


بڕی سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه زیاتر له‌ 30 تۆنه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.


 قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سێوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو براوه‌ رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.