ئه‌مڕۆ 24ی ته‌مموزی 2018 محمد جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێکدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکای دایه‌وه و له‌به‌شێک له‌نووسینه‌که‌یدا به پیتی گه‌وره نوسیویه‌تی "ئاگاداربن"، وه‌كو ئه‌وه‌ی دوێنێ ترامپ له تویتێكدا به رۆحانی گوتبووی ئاگاداربن.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند "تاران سه‌رکێشی ده‌کات به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ند سزایه‌ک که له مێژوودا که‌موێنه بووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ئێران".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تره‌مپه‌وه ده‌ڵێت "سه‌رسام نه‌بووین به‌و پیته گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانت پێ بڵاوکردوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌کان ماوه‌ی 40 ساڵه گوێبیستی هه‌ڕه‌شه ده‌بن و ئه‌وا ئێمه هه‌زاران ساڵه ماوین و شایه‌تی رووخانی چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌ت بووین، له‌نێویشیاندا ئیمپراتۆرییه‌که‌ی خۆمان که فراوانییه‌که‌ی له‌ته‌مه‌نی هه‌ندێک ده‌وڵه‌تیش زیاتر بووه".
زه‌ریف هاوشێوه‌ی تره‌مپ له تویته‌که‌یدا به پیتی گه‌وره نوسیوێتی "ئاگاداربن"، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه که تره‌مپ به‌کاریهێنا.
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی تره‌مپ دوای چه‌ند کاتژمێرێک له وته‌کانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رکۆماری ئێران هات که وتی "شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئێران دایکی هه‌موو شه‌ڕه‌کانه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.