سه‌در زاده ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق زیندوو بووایه گله‌یی له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك-ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كار هێناوه.
سه‌در زاده، شڕۆڤه‌كاری ئێرانی له بابه‌تێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆحانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ڵگیڕسانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكاو ئێران نووسیویه‌تی: به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك له میانه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران- عێراق یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها زاده نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ رۆحانی ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك به‌كار ده‌هێنێ و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن، زیندوو بووایه گله‌یی له حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار سه‌دام ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك-ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كار هێنا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.