پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دروستكردنی ته‌واو بووه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌وه و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به ڕووی بازرگانان و هاتوچۆكهراندا بكرێته‌وه و كردنه‌وه‌ی پرده‌كه ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و گه‌شتیاران ده‌كات.
" ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە دروستكردنی پرده‌كه دواكه‌وت و ئێستاش پرده‌كه ته‌واو بووه و ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایه بكرێته‌وه جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران له نێوان توركیا وهه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد ده‌بێت، چونكه قه‌ڵه‌باڵغی له‌و خاڵه سنووریه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل زۆر كه‌م ده‌بێتەوە.
"سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك ده‌شڵێت: "ڕۆژبه‌ڕۆژ جموجۆڵی بازرگانی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل له وڵاتانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانە، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە كه‌می كردبوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.