Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:45

له‌ نه‌مسا فێستیڤالێکی تایبه‌ت به‌ نیگارکێشانی سه‌ر جه‌سته‌ کرایه‌وه‌

50 هونەرمەندی نیگارکێش بەشدارییان تێدا کردووە
کوردستان TV
100%


به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 50 نیگاركێش ، له‌ وڵاتی نه‌مسا 21ه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەستی پێ کرد .

له‌ هه‌والێكی ئاژانسی " بی بی سی " هاتووه‌ ، لە شاری کڵاگنفۆرتی نەمسا ٢١ەمین فێسدتیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشی لەسەر جەستەی مرۆڤ لەو شارە دەستی پێ کردووە و له‌ فێستیڤاله‌كه‌دا  هونەرمەندان لەسەر جەستەی مۆدێلە بەناوبانگەکان کۆمەڵێک وێنەی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەخوڵقێنن .

بۆ نمایشكردنی هونه‌ره‌كه‌ی هەر نیگارکێشێک تەنیا دوو رۆژی لەبەردەستە و دەبێت هەر رۆژەو دیمەنێکی جیاوازتر پێشانی لیژنەی داوەری بدات و بتوانێت لەبارەی ئەو نیگارەی لەسەر جەستەی مۆدیلەکە کێشاویەتەوە روونکردنەوە بدات و چیرۆکێکی بۆ درووست بکات . 

فێستیڤاڵەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1998 دەستی بە کارەکانی کرد و ئەمساڵ 50 هونەرمەندی نیگارکێش لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کردووە و خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە لە دوو پلەی پڕۆفیشناڵ و ئاماتۆڕدا لە بەشەکانی بڵاوکردنەوەی رەنگ و دیمەنە تایبەتەکان و نیگارکێشان لەسەر روخسار دەدرێت بە هونەرمەندانی بەشداربوو .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.