Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:57

 گرووپی هه‌ڵپه‌رکێی بانه‌ له‌ ڤێستیڤاڵێکی جیهانی پله‌ی یه‌که‌می له‌ به‌ده‌ست هێنا

وه‌كوو نوێنه‌ری كوردستان تێیدا به‌شدار بوو
کوردستان TV
100%

كۆڕی هه‌ڵپه‌ڕكێی ئه‌وینی شاری بانه‌، پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی جیهانیی وڵاتی ئه‌رمه‌نستانی به‌ده‌ست هێنا.

گرووپی هه‌ڵپه‌ركێی ئه‌وینی شاری بانه‌ كه‌ له‌ ڤێستیڤاڵی فه‌رهه‌نگ و كلتووری وڵاتان له‌ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان به‌شداری كردبوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ ده‌ست بێنێت.

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان به‌ڕێوه‌چوو، گرووپی هه‌ڵپه‌ركێی ئه‌وینی شاری بانه‌ وه‌كوو نوێنه‌ری كوردستان تێیدا به‌شدار بوو ، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێنا.

له‌و فێستیڤاڵه‌دا، ٣٢ گرووپ له‌ ١١ وڵاتی جیهان به‌شداریان تێیدا كردبوو و پاش چه‌ند ڕۆژ له‌ پێشاندانی فه‌رهه‌نگ و كلتووری وڵاتان له‌ شاری "تساغگادزۆر"ی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان كۆتایی پێهات.

گرووپی هه‌ڵپه‌ركێی ئه‌وین ماوه‌ی ١٨ ساڵه دامه‌زراوه‌ و له‌ چه‌ند فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداری كردوه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌/ كوردپا

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.