چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكی بڵاویانكردەوە كە ئێران خۆی ئامادە كردووە كە چەكی ئەلیكترۆنی لە هێرشێكی فراوان دژ بە ژێرخانی هەر یەك لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و كۆمپانیا تایبەتەكان ئەنجام بدات .
كەناڵی ئێن بی سی تەلەڤزیۆنی بە پشت بەستن بەو سەرچاوانە بڵاویكردەوە كە ئێران رێوشوێنی پێویستی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر هەزارەها تۆری كارەبا و تۆڕەكانی ئاوو كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكان و بنكە تەندروستیەكان لە ئەمریكا ئەڵمانیا و بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا .
ئەمریكا لە لایەن خۆیەوە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی ئاگادار كردۆتەوە لەو مەترسیە و لای خۆیەوە سیستەمی بەرگری تایبەتی خۆی بە هێزكردووە
لای خۆیەوە عەلی رەزا میر یوسفی گوتەبێژ بەناوی شاندی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رەتیكردەوە كە ئەو زانیاریانە راست بێت و رایگەیاند كە ئەمریكا بیانوو بە ئێران دەگرێت بۆ ئەوەی خۆی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.