Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:37

سلێمانى.. جۆره‌ خواردنێکى ئێرانى که‌ نزیک به‌ 2000 کارتۆن ده‌بێت ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،قایمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لێژنه‌كانمان به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بسكیتی دۆندرمه‌ی به‌سه‌رچوودا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت.


له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ( 2 ) هه‌زار كارتۆن بسكیتی دۆندرمه‌ له‌جۆری ( بابك )ی ئێرانی گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كراوه‌.


بسكیتی دۆندرمه‌كه‌ له‌ كۆگای كۆمپانیای نه‌كه‌رۆز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رواره‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردوه‌ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی له‌ بازاره‌كانی شاری سلێمانی.


هه‌وره‌ها ڕاشیگه‌یاند ،  له‌گه‌ڵ بسكیتی دۆندرمه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ ( 3 ) هه‌زار و ( 700 ) لیبڵی له‌زگه‌دا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ مۆری نوێكردنه‌وه‌ی به‌روار.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت و بۆ رێگری كردن له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌وكاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت. 

mota

شوان عه‌زیز

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.