Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:57

زانایه‌کی ئایینی ئێران: داوا ده‌کات مه‌رجی له‌چک له‌سه‌رنان به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا نه‌سه‌پێندرێت

له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌
کوردستان TV
100%

زانایه‌كی ئایینی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، سه‌پاندنی مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران بیانه‌وێت ده‌توانن له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ن.

حوجه‌تولئیسلام موحسین گه‌رویان به‌ رۆژنامه‌ی تیجاره‌ت-ی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ گه‌شتیارانه‌دا نه‌سه‌پێندرێت كه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.

ده‌شڵێت: سه‌پاندنی مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران بیانه‌وێت ده‌توانن له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ن، نابێت له‌ روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ له‌چك له‌سه‌ركردنیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

گوتیشی: وه‌ك چۆن ئه‌وان له‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌ یاسا و رێساكانی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه‌ پێویسته‌ رێ به‌ گه‌شتیارانیش بدرێت به‌ پێی یاسا و رێساكانی خۆیان بجوڵێنه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.