Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:59

ئێران مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌ دۆلاره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ دراوی ناوخۆیی

مامەڵەکردن بە دراوی نیشتیمانی و دوورخستنەوەی دۆلار
ئێران مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌ دۆلاره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ دراوی ناوخۆیی
کوردستان TV
100%

ئێران رێککەوتنی نوێی ڕاگەیاند لەگەڵ هەندێک وڵات بۆ ئەوەی مامەڵەی بازرگانی لە دۆلارەوە بگۆڕن بە دراوی ناوخۆیی. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز، وه‌لی یوڵا سه‌یف پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند: رێککەوتنی دراوییان لەگەڵ عێراق و رووسیا و ئازەربەیجان ئەنجامداوە بۆ مامەڵەکردن بە دراوی نیشتیمانی و دوورخستنەوەی دۆلار لەو ئاڵوگۆڕە بازرگانیانە.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە كە رێککەوتنی دراو لە نێوان ئێران و تورکیادا هەیە بۆ مامەڵەکردن بە ریال و لیره‌ . 

دۆنالد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دژایەتی ئەو رێککەوتنە دەکات كه‌ وڵاتانی  ئیتاڵیا و چین و فەرەنسا و رووسیا بەریتانیا و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما لەسەری رێککەوتن، بەوەی ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ئه‌تۆمی کەم بکاتەوە، لە بەرامبەردا سزا و گه‌مارۆی ئابووریی سەپێنراوی سەر ئێران کەم بکرێتەوه‌، هه‌روه‌ها هه‌شتی مانگی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لەو رێککەوتنە راگەیاند. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.