Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:49

به‌هۆی ڕووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ له‌تورکیا 90 که‌س بوونه‌ قوربانیی

به‌هۆی داڕمانی پردێك
کوردستان TV
100%


شەمەندەفەرێکی نەفەر ھەڵگر لە نزیک گوندی ساریلاری سەر بە شارۆچکەی چۆرلوی سەر بە پارێزگای تەکیرداغ، بەشێکی واگۆنەکانی لە رێڕەوی خۆی دەرچوو، پاشانیش وەڕگەڕا.

به‌هۆی لادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌توركیا له‌سه‌ر ڕێره‌وی خۆی، نزیكه‌ی 90 سه‌رنشینی نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ بوونه‌ قوربانیی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ڕووداوی ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر ڕێره‌وی خۆی له‌باكووری خۆرئاوای توركیا‌و له‌نزیك سنوری یۆنان، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه‌ میدیای توركی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ڕیڕه‌وی خۆی لایداوه‌.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.