كۆمپانیای كه‌شتیوانیی (MA CGM)ـی فه‌ڕه‌نسیی رایگه‌یاند كه دوای گه‌مارۆ و سزا تازه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران هاوكارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ده‌پچڕێنێت.
رۆدۆڵف سوعاده كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌یه رۆژی رابردوو له كۆڕبه‌ندێكی ئابووری له فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه: ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ترامپ بڕیارمانداوه تا چیتر خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی حكومه‌تی ئێران نه‌كه‌ین.
له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمپانیاكانی كه‌شتیوانیی ركابه‌ری خۆیان بۆ بابه‌تی سزا نوێیه‌كانی ترامپ بۆسه‌ر تاران وتی: ركابه‌ره چینییه‌كانی ئێمه سه‌باره‌ت به‌وه له‌سه‌ر دووڕێیان ماونه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام بن یان نا، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ جیاوازه له‌چاو په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ناوبراو، هه‌رچۆنێك بێت ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكان كار ده‌كه‌ین.
سوعاده جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هاوكاریی كۆمپانیای كه‌شتیوانیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئێرانییهكهیان له ئێستادا هه‌ڵپه‌سێردراوه و كۆمپانیاكه‌ی ئه‌وان نایانهه‌وێ سه‌رپێچی یاساكان بكات، چونكه له روانگه‌ی ئابوورییه‌وه پێگه‌ی به‌رفراوان و پته‌ویان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
جیا له‌م كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه پێشتر كۆمپانیا كه‌شتیوانییه مه‌زنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك " مرێسك لاین "ـی دانیماركی و هه‌روه‌ها كۆمپانیای " ئێم سی ئێس "ـی سویسری رایانگه‌یاند كه ئیتر هاوكارییان له‌گه‌ڵ ئێران نابێت.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.