Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:48

ڕۆمانی "یادداشتی عه‌تر و ئاگر" بڵاوکرایه‌وه‌

ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه‌ چاپی كردووه‌
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر خاتوون به‌یان سه‌لمان پێنجه‌مین ڕۆمانی خۆی به‌ناونیشانی "یادداشتی عه‌تر و ئاگر" بڵاوكرده‌وه‌.

 روداوی ڕۆمانه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی خێزانێكی كه‌ دانیشتووی شاری كه‌ركوكن و ڕۆماننووس ده‌یه‌وێت له‌ ڕێی باسكردن له‌ ژیانی ئه‌م خێزانه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی شاری كه‌ركوك و ناسنامه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆمانه‌دا ده‌یه‌وێت ڕۆڵه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ژن و كاریگه‌ری ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بخاته‌ڕوو، به‌ جۆرێك كه‌ ژنیش هاوشانی پیاو ده‌توانێت ماڵداری و سه‌ركردایه‌تی و خێزانداری بكات.

شایانی باسه‌  ئه‌م رۆمانه‌ له‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه‌ چاپی كردووه‌.

كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.