Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:20

یەکەمین دانیشتنی خولی 27ه‌مینی په‌رله‌مانی تورکیا به‌رێوه‌چوو

گوڵه‌ مێخه‌كی سوور و لۆگۆی په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران دانرا
کوردستان TV
100%


یه‌كه‌مین دانیشتنی ساڵی یەکەمی یاسادانانی 27ه‌مین خولی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی بۆ په‌رله‌مانتاره‌ تازه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا  به‌رێوه‌چوو.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوڕموش یڵماز په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئیی پارتی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كه‌ ته‌مه‌نی 71 ساڵه‌، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێشتر بڕیاربوو ده‌نیز بایكاڵ په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌-ی ته‌مه‌ن 79 ساڵ دانیشتنەکە به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه‌ لەئەستۆ بگرێت.

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌یاوه‌ریی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی، حه‌قی كۆیلو هاته‌ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌شوێنی خۆی دانیشت.

دواتر مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا خوێنرا و گوڵه‌ مێخه‌كی سوور و لۆگۆی په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا دانرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.