جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی رایده‌گه‌ێنێ، به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له وڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
محه‌مه‌د موسه‌دیق، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئێران رایگه‌یاند، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ته‌لاری داواكاری گشتی له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: به‌كارهێنانی ئینستاگرام كه یه‌كێكه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له ئێران به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و تویته‌ر قه‌ده‌غه‌یه. دوای ئه‌و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له شاری مه‌شهه‌د سه‌ریهه‌ڵدا، تۆڕی ته‌له‌گرام داخرا كه له لایه‌ن زیاتر له‌سه‌دا 55ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه به‌كارده‌هێنرا و ئێستاش بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ئینستاگرام دراوه كه له‌سه‌دا 23ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته به‌كاریده‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.