وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوودڵ نابن له سه‌پاندنى سزاى ئابووریی زیاتر به‌سه‌ر ئێران و دابڕانى له وڵاتان.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: له سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران، خواردن و ده‌رمان نه‌كراونه‌ته ئامانج و ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ڕژێم كراوه‌ته ئامانج.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، براین هۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى پلانی سیاسی له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ڕای گه‌یاند: ئامانجی ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى بۆ سه‌ر تاران ئه‌وه‌یه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌یه‌نێته سفر.
جه‌ختیش كرایه‌وه، كه ئه‌مریكا له سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران و دابڕانى له وڵاتان، دوودڵ نابێت.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی سیاسی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی ئێران مامه‌ڵه‌ی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌گۆڕێت، ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری فشار‌و گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران بێت.
هۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، متمانه‌یان به‌وه هه‌یه كه له‌حاڵه‌تی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه، كێشه‌ی نرخی نهوتو خواست له‌سه‌ری دروستنه‌بێت.
له 8ى ئایارى 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى واشنتۆنى له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها سزا ئابوورییه‌كانى بۆ سه‌ر ئێران، كارا كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.