Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:46

چاپی نۆیه‌می کتێبی والینامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ بڵاوکرایه‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مین جار... له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌ كتێبێكی پڕ له‌زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌ زمانی ئیگلیزی و كوردی دابه‌زێنه‌
کوردستان TV
#7
100%

بۆ یه‌كه‌مین جار... له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌ كتێبێكی پڕ له‌زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌ زمانی ئیگلیزی و كوردی دابه‌زێنه‌

والی عه‌لی

ئێستا میوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌‌ كتێبێكی پڕ له‌زانیاریی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی، به‌شێوه‌ی پی دی ئێف دابه‌زێنن كه‌ بۆ كۆمپیوته‌رو مۆبایل و ئایپادو تابلێت ده‌بێت.

ئه‌ویش چاپی نۆیه‌می كتێبی والینامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ كه‌ له‌ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی نوسه‌رو وه‌رگێڕو بلۆگه‌ر والی عه‌لییه‌و له 545 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌و قه‌باره‌كه‌ی 25 مێگابیت و نیوه‌.

والی كه‌ له‌نوسینه‌ نوێكانیدا زیاتر به‌ ده‌ربڕین و شێوازی ناڕه‌سمی ناسراوه‌، سه‌باره‌ت به‌م كتێبه‌ پێیڕاگه‌یاندین: "چاپی نۆیه‌می كتێبی والینامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ پێكهاتووه‌ له‌نزیكه‌ی 2300 كورته‌زانیاریی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌ هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی و جارجاره‌ش به‌ ماكیاجه‌وه‌!‌".

وتیشی: "خوێنه‌ری شێلگیری ئه‌م كتێبه وێڕای ئه‌وه‌ی دواتر هه‌ر شتێكی سه‌یر ببیستێ ده‌ڵێ: "عه‌ك كه‌ كۆنه‌"، هه‌زاران وشه‌ی ئینگلیزیش ده‌خاته‌ هه‌گبه‌ی زانیارییه‌ زمانه‌وانییه‌كانه‌وه‌"..

بۆ داونلۆدكردنی كتێبه‌كه‌ سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://www.mediafire.com/file/l6ghlo767obbl38/odd9.pdf/file

 

پاشان كلیك له‌سه‌ر ئایكۆنی download  بكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لای راستی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌.

 

 

https://www.facebook.com/wali400

 

https://www.facebook.com/walienglish/

 

https://www.facebook.com/groups/386446341521626/

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.