Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:33

دانووستانی رووسیا و ئۆپۆزیۆسیۆنی سووریا له‌سه‌ر راده‌ستکردنی درعا به‌ ئه‌سه‌د شکستی هێنا

فڕۆكه‌ رووسیی و سوورییه‌كان 32 جار بۆردومانی 9 خاڵیان له‌ پارێزگا درعا كردووه‌
دانووستانی رووسیا و ئۆپۆزیۆسیۆنی سووریا له‌سه‌ر راده‌ستكردنی درعا به‌ ئه‌سه‌د شكستی هێنا
کوردستان TV
100%

دانووستانی نێوان رووسیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ر راده‌ستكردنی پارێزگای درعا به‌ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د شكستی هێنا و لایه‌نه‌كانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێن پێشنیاره‌كانی رووسیا سووكایه‌تییان پێوه‌ دیاربوو.

وته‌بێژێكی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌مباره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تی كه‌ رووسیا پێشنیارێكی ئاوێته‌ به‌ سووكایه‌تیی خستووه‌ته‌ به‌رده‌می ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بڕۆنه‌ ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوا كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی به‌شێكی دیكه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی به‌شاره‌ ئه‌سه‌ده‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ شوێنی خۆیان بمێننه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ قبوڵ بكه‌ن.

وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژبه‌ری ئه‌سه‌دیش بۆ رووسیا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌وان نایانهه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وێ و له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ش پێشنیاریان كردووه‌ كه‌ پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا بێته‌ ئه‌وێ و دامه‌زراوه‌ی ناسه‌ربازیی درعا بپارێزێت.

هاوكاتیش له‌گه‌ڵ شكستی ئه‌م  دانووستانه‌، سوپای سووریا به‌ره‌و شاره‌كانی باشووری رۆژئاوا ده‌ستی به‌ پێشڕه‌ویی كردووه‌ و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه‌. 

فڕۆكه‌ رووسیی و سوورییه‌كان ئێواره‌ی رۆژی رابردوو 32 جار بۆردومانی 9 خاڵیان له‌ پارێزگا درعا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.