Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:53

داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێران ده‌کرێت

پێویسته‌ حكوومه‌ت به‌ هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبسێت
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییانه‌ی كه‌ شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی ده‌كرێت، روحانی-ش  ده‌ڵێ: حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران-ش ده‌ڵێت: پێویسته‌ روحانی تیمی ئابووریی خۆی له‌ كابینه‌كه‌یدا بگۆڕێت.

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌ رایگه‌یاند: حكوومه‌ت به‌ ده‌نگی ٢٤ ملیۆن كه‌س هاته‌ سه‌ر ده‌ڵات و ئێستاش جیگای متمانه‌ی ٨١ ملیۆن كه‌سه‌،  ئه‌گه‌ر هه‌ندێك وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ت ترساوه‌ وئه‌وا هه‌ڵه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ، حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی سه‌ختییه‌كانه‌وه‌ چۆك داناده‌ین و له‌هه‌مان كاتیش سازش ناكه‌ین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیمان، هیچ هاووڵاتییه‌كمان چۆك بۆ ئه‌و ئه‌مریكا درۆزنانه‌ ناده‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د ره‌زاپور ئیبراهیم، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاند: پێمان وانییه‌ به‌م تیمی ئابوورییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت. ئه‌گه‌ر روحانی بۆ گۆڕینی تیمی ئابووریی كابینه‌كه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ڵنه‌سێت، په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا هه‌وڵی پێویستی خۆی ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌ی ئابووری یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی وڵات. ئۆرگانی جێبه‌جێكار بڕیاری پێویست له‌وباره‌وه‌ ده‌دات. پێویسته‌ حكوومه‌تیش به‌ هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبسێت.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ره‌وتی خراپی ئابوورییه‌وه‌، نامه‌یه‌كه‌یان بۆ روحانی نووسیوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ /ئه‌نادۆڵۆ

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.