جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به پێویستی ده‌زانێت به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابووری باری نائاسایی رابگه‌یه‌ندرێت و وڵات به سیسته‌می ویلایه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌بچێت .
مه‌سعود پزیشكیان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له ته‌ورێز به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند : ره‌وشی ئێستا دێنینه به‌رچاومان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌مان تێیكه‌وتووه باری نائاسایی رابگه‌یه‌ندرێت. پێویسته به‌مجۆره رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه.
ناوبراو به پێویستی ده‌زانێت بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی ئاڵ‌وگۆڕكردن به پاره له ئێران تۆمار بكرێت و گوتی: ده‌بێت سیسته‌می ویلایه‌ته‌كان له ئێران جێبه‌جێ بكرێت كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی ئیسلام جێبه‌جێكراوه و ئێستاش له جیهانی مۆدێرن جێبه‌جێ ده‌كرێت. سیسته‌می ویلایه‌ت و ئهلایهت مۆدێلێكی ئیسلامییه. ده‌بێت سوود له‌وه وه‌ربگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.