به‌پێی هه‌واڵه‌كان ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كاسبكارانی بازاڕه گه‌وه‌ره‌كانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بووه هۆی داخرانی چه‌ند بازاڕێك، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرانبوونی نرخی دۆلار و داكشانی نرخی تمه‌نی ئێرانیی روویدا، كه به هۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له ناوخۆی ئێران تووشی ئاسته‌نگ بووه.
كاسبكارانی شاری تاران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و رێپێوانی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نی دوكانه‌كانی مۆبایلی بازاڕی " عه‌لائه‌ددین " و بازاڕی "چههارسوو " كه رۆژی رابردوو روویدا، ئه‌مڕۆش دوكانه‌كانیان داخست و ده‌ستیان به رێپێوان كرد.
علی فازلی سه‌رۆكی ژووری سه‌ندیكاكانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه وتی: ژماره‌یه‌كی كه‌م خاوه‌ن دوكانی بازاڕه‌كانی " عه‌لائه‌ددین " و "چههارسوو " كه رۆژی رابردوو به نانه‌وه‌ی پشێویی دوكانه‌كانیان داخستبوو، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی رێكخراو رۆیشتنه ناو بازاڕی گه‌وره‌ی تاران و به‌نیاز بوون هه‌مان رووداوه‌كانی رۆژی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌لایه‌ن خودی كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا.
ده‌وترێ تا ئێستاش رێپَوان له شه‌قامه‌كانی ده‌روبه‌ری بازاڕی گه‌وه‌ری تاران به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران و رێبورانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری بازاڕی تاران چوونه‌ته پاڵ رێپێوانه‌كان و به‌ره‌و په‌رله‌مانی ئێران ئاراسته‌یان گۆڕیوه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.