Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:20

ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌ولێر بڕیارێک ده‌رده‌کات

له‌به‌ر هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ لێدوانێكیدا گوته‌بێژی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی عیراق له‌ باره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌ست، به‌ سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕایگه‌یاند : تا ئێستا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان به‌ ده‌ست ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ و هیچ میكانیزمێك دیار نیه‌ كه‌ چۆن جیا ده‌كرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ رێگای هه‌ندێك سه‌رچاوه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ كه‌ ده‌نگه‌كان هه‌مووی له‌ به‌غدا جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ نوسراوێكمان بۆ نه‌هاتووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئێمه‌ چاوه‌رێین بزانین به‌غدا چی بڕیارێك ده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و ده‌نگه‌كان لێره‌ جیابكرێنه‌وه‌ پێویسته‌ به‌غدا كارمه‌ندمان بۆ دابمه‌زرێنن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، وه‌ یان ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان ده‌به‌نه‌وه‌ به‌غدا نوسراوی ره‌سمیمان بۆ بنێرن.

گوته‌بێژی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: بۆ زیاتر خۆ ئاماده‌كردن و هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ ئۆفیسی هه‌ولێر بڕیاری داوه‌ كه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وامی ئاسایی ئۆفیس ده‌بێت بۆ هه‌موو كارمه‌ندان كه‌ له‌ پێشتردا له‌م رۆژه‌ پشوو بووه‌.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.