Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:02

له‌ به‌غدا 12 ه‌مین فێستیڤاڵی جه‌واهیری سازده‌کرێت

یه‌كێك بوو له‌ دۆسته‌كانى كورد
کوردستان TV
100%


رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی  28ی حوزه‌یران  ، دوانزه‌مین فێستیڤاڵى شاعیرى عه‌ره‌ب " محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى" له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گوته‌بێژى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌بى " عومه‌ر سه‌راى " ئاشكرایده‌كات ، لیژنه‌ى ئاماده‌كاریى فێستیڤاڵى جه‌واهیرى كاره‌كانى ته‌واو كردووه‌ و له‌ پێنجشه‌مى داهاتوو به‌ ئاماده‌بوونى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌ب، فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، وتیشی له‌ رۆژى سێشه‌م و چوارشه‌مى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دواى ته‌واوبوونى دوو رۆژى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش واته‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دوانزه‌مین فیستڤاڵى شاعیرى ناسراوى عه‌ره‌ب " محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری "  ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی هه‌ینیش كۆتایی دێت ، وه‌ك رێزلێنانێكیش ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ ناوی " موزه‌فه‌ر نه‌واب " ده‌بێت .

ئه‌م شاعیره‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف له‌ ساڵی 1899 له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1997 كۆچی دوایی كردووه‌ ،ئه‌و شاعیره‌ یه‌كێك بوو له‌ دۆسته‌كانى كورد و چه‌ندان شیعرى له‌سه‌ر كورد و كوردستان نووسیوه‌ ، جه‌واهیری له‌ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا نازناوی " مه‌زنترین شاعیر" ی پێدراوه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.