Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:07

عه‌بادی‌: نابینه‌ به‌شێک له‌و ساخته‌کارییه‌ی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه‌

لەمیانی سەردانێكی بۆ شاری نەجەف
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر (براوەی سێیەمی هەڵبژاردن)، لەمیانی سەردانێكی بۆ شاری نەجەف رای گەیاند كە بەشداری لە حكوومەتی نوێی عێراق ناكەن كە پشت بە سیستەمی بەشبەشێنە ببەستێت وەك پێشوو.

ئەمڕۆ شەممه‌ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەردانی شاری نەجەفی كرد و سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاشكرای دەكات كە عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر و پاڵپشتی بۆ هاوپەیمانی سائیروون (براوەی یەكەم هەڵبژاردن)، كۆ دەبێتەوە.

هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین بارستەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بەردەوامن، بەر لە جەژن حەیدەر عەبادی بانگەشەی بۆ دیدارێكی نیشتیمانی بۆ لیستە براوەكان كرد لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ باسكردنی پڕۆگرامی حكوومەتی نوێی عێراق.

عەبادی لە وتەیەكی لە نەجەف گوتی، پێویستمان بە حكوومەتێكی بەهێز و پاڵپشتیكراو لەلایەن هەمووانەوە هەیە كە بتوانێت ئاستی بژێوی هاووڵاتییان بەرز بكاتەوە و هەلی كار بۆ بێكاران دابین بكات و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات بكات.

زیاتر گوتی، هەوڵی پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز بۆ هەموو عێِراقییەكان دەدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەرەو بەشبەشێنە و پێكهێنانی حكوومەتێكی لاواز هەنگاوی نا، ئەوە داوای لێبوردن دەكەین كە نابینە بەشێك لەو پڕۆژە و داوایش لە هاووڵاتییان دەكەین نەبنە بەشێك لێی و رەتی بكەنەوە.

ماڵپەڕی سومەریە نیوز بڵاویکردەوە کە حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ رێوڕەسمی چلەی کەریم خاقانی، سەرکردەی حەشدی شەعبی لە نەجەف بەڕێوەچوو، لەرێوڕەسمەکەدا عەبادی وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک نابێت لە حکومەتێکی بەش بەشێنە و لاواز.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.