خاتوونی گۆرانیبێژی وڵاتی توركیا (هاجه‌ر تولو) ته‌مه‌ن 40 ساڵ به هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری (بۆدروم) بووه قوربانی .
لێكۆڵینه‌وه له‌لایان پۆلیس ده‌ستی پێكردووه له نزیك شوێنی ڕووداوه چوار كه‌سی گومانلێكراوی ده‌ست گیر كرد .
هاجه‌ر تولو له كۆتای ساڵانی نه‌وده‌كان وه‌كو نمایشكار ده‌ستی پێكرد و زیاتر په‌ره‌ی به كاره‌كانی دا تا ئه‌و ڕادده‌ی چووه ناو كاری بزنسه‌وه له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی توركیا,یه‌كه‌م ئه‌لبۆمی گۆرانی ساڵی 2014 به‌رهه‌می هێنا , خاوه‌ن كچێكه كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه.
شایانی باسه ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه ڕوویدا له یانه‌ی شه‌وانه‌ی (میدۆسا), كه به هۆیه‌وه هاجه‌ری گۆرانیبێژ كوژراو هه‌رله‌م روداوه‌دا چه‌ند كه‌سێكی تر زامدار بوو.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.