Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:36

سبه‌ى شەممە کۆمیسیۆن دەست بە کارى ژماردنەوەی دەنگەکان دەکات

دادگای باڵای فیدراڵی : بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەکان یاساییە
کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبه‌ى شەممە دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنە و مۆڵەت بە هیچ فەرمانبەرێک نادرێت، ئەوەش وەکو دەستپێکی جێبەجێکردنی یاسای ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست.

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەو دادوەرانەی کە بۆ راییکردنی کاری کۆمیسیۆن دیاریکراون کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پلانی جێبەجێکردنی یاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستنیشانکراوە، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە دادگای فیدراڵی دەریکردووە.

بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردراوە رۆژی شەممە 23-6-2018 دەوامی فەرمی سەرجەم کارمەندانی کۆمیسیۆنە و مۆڵەت بە هیچ کارمەندێک نادرێت مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت.

رۆژی 21-6-2018 دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی یاسا نوێیەکەی پەرلەمان دا و رایگەیاند، بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ ژماردنی دەنگەکان بە دەست یاساییە بەڵام بڕیاری تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکانی رەتکردەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.