Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:21

هۆشیار زێباری: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان  کودەتایە بۆ سەر سیستەمی سیاسیی دیموکراسی

زێباری هۆشداری لە هەنگاوە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دا
کوردستان TV
100%


هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نووسینێکیدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بەوە داوە، کە هێشتا حەقڵەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی عێراق تەواو نەبووە، بەڵکوو داوای کۆبوونەوەیەکی (ئیستسنائی)ی دیکەی پەرلەمانی عێراق کراوە ”کە بەپێی دەستوور تەنیا ٨ ڕۆژ لە ویلایەتەکەیدا ماوە“.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا ”سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هاوپەیمانییە دۆڕاوەکان“ پێشنیازی ”بیدعە“یەکی نوێ دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی پەرلەمان تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ. ئامانجیش لەم کرایە ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق نەبێت بە حکوومەتی کاربەڕێکەر، بەڵکوو دەسەڵاتەکانی درێژ بکرێتەوە.

زێباری ئاشکرای کردووە کە ئەگەر ئەم کارە بکرێت، ”پێشێلکارییەکی دەستووریی مەترسیدارە و کودەتایەکە بەسەر سیستەمی سیاسیی دیموکراسی و ئیتیحادیدا دەکرێ. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.