رۆژی پێنجشه‌مه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویتێكدا ره‌خنه‌ی تووندی له شێوازی سه‌ركوت كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ری نارازی ئێران گرت و ئه‌م كاره‌ی به تاوان ناوبرد، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه هاووڵاتیانی ئێرانی شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه رێز له مافه‌كانیان بگیردرێت.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له زستانی ساڵی رابردوو تاكوو ئێستا، زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراون له‌نێویشیاندا 30 ئافره‌ت به‌هۆی دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ حیجابی زۆره‌ملی له گرتووخانه‌كان به‌ند كراون.
هه‌روه‌ها به سه‌دان چالاكوانی ژینگه‌پارێز و سه‌دان له ده‌روێشه‌كانی سه‌لاسی و 400 هاووڵاتی ئه‌هوازی و 30 جووتیاری ئیسفه‌هانی له گرتووخانه‌كانی ئێران به‌ند كراون.
ئه‌مه‌و پێشووتر ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئێرانی ده‌ستگیركردنی چوار هه‌زار هاووڵاتی ئێرانیان پشت‌راست كردبۆوه كه‌له زستانی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستگیر كرابوون.
دیاره به‌شێك له ئافره‌ته‌كانی ناڕازی به حیجابی زۆره‌ملی، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی دادی ئه‌و وڵاته دادگایی كراون، به‌ڵام به ده‌یان چالاكوانی ژینگه پارێزی ده‌ستگیر كرا‌و له زیندانه‌كانی ئێران، به بێ ساغبوونه‌وه‌ی هیچ تاوانێك به‌سه‌ریاندا، تا ئێستا به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی له گرتووخانه‌كانی ئێران مانه‌ته‌وه و كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تاوانبار كراوه كه رێز له یاساكانی مافی مرۆڤ ناگرێت و پێشێڵیان ده‌كات، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.