دوێنی پێنجشه‌مه 21-6-2018 دادگای فيدراڵی عێراق له‌باره‌ی بڕیارێك بڕیاری ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماد‌ده‌ی سێی په‌رله‌مان كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی دەنگی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات چونكه له دژی یاسای گشتی عێراقدایه.
له‌و باره‌وه رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، كه هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان بووه پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ حكوومه‌تی عێراق و هاوكات جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئەنجامی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكان جیاوازی زۆری نابێت لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنیەكە.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، پەرلەمانی عێراق ڕێگەی بەخۆی داوە ئەنجامی هەڵبژاردنێك رەت بكاتەوە و بەساختەی دابنێت، كە به ملیۆنان هاووڵاتی عێراق دەنگیان بۆ داوە، ئەمەش وا دەكات هاووڵاتیانی عێراق لە داهاتوودا كەمترین متمانە بەهەڵبژاردنەكان بكەن.
هاوكات ره‌خنه‌شی له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق گرت كه رێگه‌ی خۆش كردووه بۆ په‌رله‌مان، هه‌ر كاتێك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌دڵ نه‌بێت بەگوێرەی ئارەزوو و بەرژەوەندی خۆی یاساكه هەموار بكاته‌وه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی دا وۆل ستریت ئاشكرای كردووه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست گۆڕانكاری بەرچاو لە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنەكان درووست ناكات، به‌ڵام رۆژنامه‌كه پێشبینی ده‌كات كه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌م زووانه پێك نه‌هێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.