Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:30

کۆرێکی شیعری بۆ " شوعه‌یب میرزایی "سازده‌کریت

تاكو ئێستا دوو كتێبی شیعری به‌ چاپگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ كۆری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری خۆی كه‌ هه‌فتانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ات ، یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد _ لقی هه‌ولێر كۆره‌ شیعرێك بۆ شاعیری نوێخوازی خه‌ڵكی شاری  سنه‌ " شوعه‌یب میرزایی " رێكده‌خات .

 بریاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/6/2018  له‌ هه‌ولێر كۆرێكی شیعری بۆ شاعیری ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " شوعه‌یب میرزایی " سازبكرێت ، تێیدا ناوبراو وێرای خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌قی شیعری خۆی هاوكات ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی شیعری نوێی كوردی باسێكی كورت پێشكه‌شده‌كات .

ئه‌م شاعیره‌ له‌ ساڵی 1984 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر ه‌ ته‌مه‌نی 17 سالیدا ده‌ستی به‌ كاری ئه‌ده‌بی كردووه‌ و تاكو ئێستا دوو كتێبی شیعری به‌ ناوه‌كانی " كراسێ نه‌ماوه‌ دووریتی تیا نه‌گریم " و " گورگه‌كانی خانمی 1968 " به‌ چاپگه‌یاندووه‌ و " تارانه‌كانی ئه‌م پێسته‌ ئێش ئه‌كا " تازه‌ترین كاری ئه‌م شاعیره‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ ژێر چاپكردندایه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.