محه‌مه‌د سه‌لاسی ته‌مه‌ن 50 ساڵان كه دانیشتووی شاری بروجردی پارێزگای لوڕستانی ئێران بوو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به تۆمه‌تی كوشتنی سێ هێزی ئه‌منیی ئێران له‌سێداره‌درا.
به‌رپرسانی سیسته‌می دادوه‌ریی ئێران رایانگه‌یاندووه كه ناوه‌ڕاستی زستانی ئه‌مساڵ به پاسێك خۆی كێشاوه به دوو به‌رپرسی ئه‌منیی و سه‌ربازێكدا و ئه‌وانی كوشتووه، به‌ڵام خودی تۆمه‌تبار به توندی ئه‌و ره‌تیكردبووه‌وه كه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدابێت و وتبووی كه چه‌ند جارێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس ناچار به داننان به ئه‌نجامی تاوانی نه‌كردوو كراوه.
زه‌ینه‌ب تاهیری پارێزه‌ری محه‌مه‌د سه‌لاس رۆژی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌كاونتی ته‌لیگرامی خۆی رووی قسه‌ی كرده داواكاری گشتی تاران و وتی: محه‌مه‌د سه‌لاس سه‌ر له به‌یانیی دووشه‌ممه له‌سێداره ده‌درێت، به‌ڵام من به چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری پارێزه‌رییه‌وه گرێنتی ده‌ده‌م كه ئه‌و بێتاوانه و به‌ڵگه‌ی هاشا هه‌ڵنه‌گرم بۆ قسه‌كانم هه‌یه. ئه‌ی باشه هۆكاری ئه‌و په‌له كردنه بۆ سزادانی ناوبراو چییه؟ ئه‌گه‌ریش بڕیاره بۆ داكۆكیی كردن له بێتاوانێك ده‌ستگیرم بكه‌ن، تكایه وه‌رن ده‌ستگیرم بكه‌ن، چونكه من ئاماده نیم شه‌رافه‌تی خۆم بفرۆشم.
هه‌ڵبه‌ت خاتوو تاهیری داوای له عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێرانیش كردبوو تا سزای سێداره‌ی محه‌مه‌د سه‌لاس رابگیرێت، به‌ڵام رێبه‌ری ئێران هیچ وه‌ڵام و به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی بۆ ئه‌م داوایه‌ی خاتوونی پارێزه‌ر نه‌بوو.
ته‌نات رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌م له‌سێداره‌دانه هاته ده‌نگ و داوای له به‌رپرسانی ئێران كرد ئه‌م سزایه راگرن و به دۆسییه‌كه‌دا بچنه‌وه. هه‌روه‌ها له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش زۆر چالاكی سیاسیی و مه‌ده‌نی و چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ پشتیوانی راگرتنی سزای سێداره‌ی محه‌مه‌د سه‌لاس بوون و داكۆكییان له بێتاوانیی ئه‌و كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی سیسته‌می دادوه‌ریی ئێران گوێیان به هیچكام له دواكارییانه نه‌دا و سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر ناوبراودا جێبه‌جێكرد.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.