خانمه گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان " شینۆ حه‌می " به ناوی " تۆیا مای " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری گه‌راوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی به ناوی " تۆیا مای " كلیپ و بڵاوكرده‌وه .
تێكست و ئاوازی ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن " شه‌ماڵ بریفكانی " ئاماده‌كراوه و " كاروان میسكی " ش كاری ده‌رهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامدراوه .
شینۆ خه‌لكی شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه ، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.