Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:31

یڵدرم: رێککه‌وتنێکی 90 رۆژیمان لەبارەی منبج ئه‌نجامداوه‌

منبج راده‌ستی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا رێككه‌وتنێكی 90 رۆژیمان كردووه‌. له‌م ماوه‌یه‌ به‌پێی رۆژژمێرێكی دیارییكراو، په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ی درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ منبج ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی به‌ رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ منبج، رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا رێككه‌وتنێكی نه‌وه‌د رۆژیمان كردووه‌، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ ماوه‌ی نه‌وه‌د رۆژدا به‌پێی رۆژژمێرێكی دیارییكراو جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌سه‌ده‌ له‌ منبج ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئیداره‌ی ئه‌وێ راده‌ستی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و پێداگریی توركیایه‌ كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌".

ییلدرم له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كاناڵی یوتیوبی بابالا تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و پێداگریی توركیا بووه‌‌. ئێمه‌ پێمان راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌ بابین، سبه‌ینێ له‌ عه‌فرینین، دووسبه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له‌ منبجین شتێك به‌ناوی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای فورات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌دا بوونی نییه‌.

هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر توركیا، له‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ بێت، ئێمه‌ له‌وێین، ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشایه‌كی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو بكه‌ین ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین، به‌ڵێنێك به‌ ئێمه‌ دراوه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌رده‌كرێت به‌ڵام ده‌رنه‌كران، ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه‌مان كرده‌ نووسراو، به‌ڵێن ده‌ڕوا به‌ڵام نووسین ده‌مێنێته‌وه‌. واژووه‌كان كران، ئه‌گه‌ر بێت و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، ئه‌وا نه‌نگی هی ئه‌وانه‌.

له‌باره‌ی‌ وه‌ڵامی پرسیاری "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا بڵێت هێرش ده‌كه‌مه‌ سه‌ر ئێران و بنكه‌ی ئینجیرلیك به‌كارده‌هێنم، ئایا رێگه‌ی پێده‌ده‌ین، یڵدرم وتی،‌ ئینجیرلیك ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌كار دێت، رایگه‌یاند: "ئێمه‌ ته‌نها رێگه‌مان داوه‌ ئینجیرلیك به‌ ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌كاربهێنرێت. هه‌رگیز ناكرێت بنكه‌كانی ئێمه‌ بۆ لێدانی هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.