Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:16

هێزی پێشمەرگەی کوردستان : له‌شه‌ڕه‌که‌ى شاری شنۆدا هێزه‌کانمان 9 پاسداری ئێرانى ده‌کوژن و 18ى دیکه‌ش بریندار ده‌بن

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی‌ سه‌ر به‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران  له‌راگه‌یاندراوێكیاندا ئاماژه‌ به‌ شه‌ڕی نێوان  هێزه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ل  سوپای پاسداران له‌شاری شنۆى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان  ، له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌  له‌ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌مان له‌گه‌ل هێزه‌كه‌ى ئێران  9 پاسدار كوژراون و 18ی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوه‌یه‌ :

راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاونیشتمانانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە شەوی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ روویدا کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.
راگەیەنەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان راگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندیەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
١٣٩٧/٣/٢٠
٢٠١٨/٦/١٠

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.