له‌راگه‌یاندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتووه ، بەیانی ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10 ى حوزه‌یرانى 2018 ، لەسەر ڕێگای سەرەکی ( کەلار - ناحییەی کوڵەجۆ ) لەگوندی باناسیاو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان شۆفێرێک گیانی لە دەست دا .
ڕوداوەکە لە نێوان دووئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی ( پیکاب - ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ) ڕویداوە ، لەئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە بەناوی ( ف،ع،م ) لەدایکبووی 1957 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەست گیرکراوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.