Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:47

هاوڵاتییانی ئێران سندوقه‌کانی ده‌زگای خێرخوازی خومه‌ینی فڕێده‌ده‌ن

پێیان وایه‌ پاره‌كه‌ ده‌درێته‌ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن و لوبنان
هاوڵاتییانی ئێران سندوقه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی خومه‌ینی فڕێده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هاوڵاتییانی ئێران كه‌مپینێكیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و ته‌لیگرام ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ تیایدا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر شكاندن و توڕهه‌ڵدانی سندوقه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ده‌زگای خێرخوازیی خومه‌ینی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیانوایه‌ پاره‌ی رژاوی ده‌ستی خه‌ڵك بۆ نێو ئه‌و سندوقانه‌ ده‌خرێته‌ ده‌ستی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن و لوبنان.

ئه‌و كه‌مپینه‌ كه‌ ده‌كرێ بوترێ به‌شێوه‌ خۆڕسك سه‌ریهه‌ڵداوه‌ گوایه‌ دوای ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ده‌ڵێن یارمه‌تییه‌كانی هاوڵاتییانی ئێران كه‌ ده‌درێته‌ " كۆمیته‌ی ئیمدامی ئیمام خومه‌ینی "، ده‌درێت به‌ هه‌ژارانی ناوخۆی ئێران، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ندی به‌رپرسی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئاشكرا باس له‌ یارمه‌تیی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هاوڵاتییانی غه‌ززه‌ش سوپاسی به‌رپرسانی ئێران ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و یارمه‌تییانه‌ی بۆ ئه‌وانیان ناردووه‌.

له‌ ڤیدیۆكانی هاوڵاتییانی ئێراندا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ سندۆقێكی " كۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام خومه‌ینی " كه‌ له‌ دوكان یان ماڵه‌كه‌یانه‌، ده‌یشكێنن و توڕی هه‌لده‌ده‌نه‌ ناو سه‌له‌ی پاشماوه‌ و به‌ زمانیش ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌دركێنن كه‌ ئه‌و سندوقانه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراقه‌، بۆیه‌ ئه‌وان هیچیتر ئاماده‌نین یارمه‌تییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌ یان راسته‌وخۆ بینێرن بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ " كۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام خومه‌ینی " ساڵی 1978 به‌ فه‌رمانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی ئێران بونیاتنرا و ئامانج لێی نه‌هێشتنی هه‌ژاری بوو، به‌ڵام وه‌ك هاوڵاتییانی ئێرانیی له‌ كه‌مپینه‌ به‌رفراوانه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ئێستادا ئه‌و ده‌زگای خێرخوازییه‌ بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی هاوڵاتییانی شیعه‌ی زۆرێك وڵات و به‌ ته‌نها هه‌ژارانی ئێرانن كه‌ له‌ خێروبێری ئه‌و ده‌زگایه‌ بێبه‌شن.

سه‌رچاوه‌ / تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.