ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه ، میری ریغیف وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى ئیسرائیل له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م میدیاكان له‌سه‌ر یاری دۆستانه‌ى نێوان ئیسرائیل و ئه‌رجه‌نتین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه
ناوبراو ڕایگه‌یاند وێڕاى هه‌وڵه‌كانى ئێمه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كه له‌قودس ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كراون له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و یاریزانانى بۆیه یاریه‌كه ئه‌نجام نادرێت و هه‌ڵوه‌شاته‌وه كه‌بڕیاربوو ڕۆژى شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت .
پێشووتر ئیسرائیل بڕیاری دابوو به‌هۆى كرانى قودس به‌پایته‌ختى ئیسرائیل ، یاریه دۆستانه‌كه له‌نێو خاكى قودس به‌رامبه‌ر بهئهرجهتین به‌ڕێوه‌بچێت ، دوای بریاری به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م یاریه ، سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى فه‌له‌ستین هیواى خواست ئه‌رجه‌تین به‌شداری ئه‌م یاریه نه‌كات گه‌ر بێت و به‌شدار بن ئه‌وا ئه‌وانیش به‌شدارن له‌و تاوانانه‌ى ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجامى ده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.