ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 5ى حوزه‌یرانى 2018 ، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د گه‌ردی بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لة وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن رایگه‌یاند :
وه‌زاره‌ت گرێبەستى لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا ئه‌نجام نه‌داوه تا بتوانن په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان بكه‌ن ، وهڕاشیگهیاند له‌ئێستادا کۆمپانیاکان دەتوانن بچنه نێو کێبڕکێ بۆ پەخشکردنی کەناڵەکان لەپێناو ئه‌وه‌ى كارێك بكه‌ن لهبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت .
محه‌مه‌د گه‌ردى راشیگه‌یاند : له پێشتردا کۆمپانیای میکس میدیا بە نرخێکی گران ئامێرەکانی له‌بازاڕدا دەفرۆشت ، به‌ڵام له‌ئێستادا پەخشەکەیان لە هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە و به‌نرخێكى دیكه ئامێره‌كه ده‌یفرۆشن له‌بازاڕدا ، كۆمپانیاش مۆڵه‌تى پێدراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریه‌وه
لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا رایگه‌یاند : ھەوڵدەدەین وه‌ك وه‌زاره‌ت بۆ ئەوەی كەمترین نرخ لەھاوڵاتیان وەربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر كڕینى ئه‌و ئامێره ، وێڕای ئه‌وه‌ى فرۆشتنی ئامێرەكان لە بازاڕی ئازادەو هاوڵاتی خۆی ئازادە لەكوێ و چ كۆمپانیایەك بەهەرزان و خزمەتی زیاترەوە فرۆشتی لەوێ بیكڕن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.