به‌بڕیاری ڕاكان جبورى پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى كه‌ركوك ، چوار به‌ڕێوه‌به‌ری دیكه‌ى كورد له‌دیوانى پارێزگادا له‌پۆسته‌كانیان لاده‌برێن به‌ناوه‌كانى ( كاوه قه‌نبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگَێرى ، انتسار كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شى خاوه‌نداریه‌تى ، عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شى ژمێریار ، عومه‌ر مسته‌فا فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ریى به‌شى كاروباری هاوڵاتیان )
دوای لادانى ئه‌م چوار به‌رپرسه كورده له‌پۆسته‌كانیان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى دیكه له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنیان دانراون .
به‌پێى زانیاریه‌كان ڕاكان جبورى له‌ڕۆژانى داهاتوو چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى كورد له‌پۆسته‌كانیان له‌دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكدا دور ده‌خرێنه‌وه و له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌ست به‌كار ده‌بن
ڕووداوه‌كان له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وامه ، له‌داگیر كردنى شارى كه‌ركوك به‌هێزى سه‌ربازى عێراقى و هێزه میلیشیاكان ، وه‌ئاواره بوونى نزیكه‌ى دووسه‌د هه‌زار خێزانى كورد ، وه‌بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى ڕێبوار تاڵه‌بانى ، وه له‌كاری نوێى بڕیاره سیاسیه‌كانى نێو كه‌ركوك كه‌ده‌رده‌چێت بڕیاری دورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌كانیان له‌فه‌رمانگه و دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.