Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:49

ڕوونکردنەوەیەک له‌ هاتووچۆوه‌ بۆ هاوڵاتیان و شوفێران

وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ناردووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت  ، وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .
وە بە پێویستی دەزانین ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ئەو شەقامەو ڕووداوانە بدەین....

وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .

ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى هاتوچۆى گه‌رمیان 

شەقامی سەرەکی ( کەلار ـ ڕزگاری ) پرۆژەیەکی تەواو نەکراوەو تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوە بۆیە هاتووچۆی گەرمیان لە ئێستادا ناتوانێت بە چڕی هێماکانی هاتووچۆ لە سەر ئەو شەقامە دابنێ ، بۆیە ئەوەی پێویست بێت دانانی کامێرای چاودێری خێرایی و دانانی مەفرەزەی جۆراو جۆرە لە سەر ئەو شەقامە ، تەنها بۆ پابەند کردنی شۆفێرانە ، سەرباری ئەوەش رووداوەکان لە سەر ئەم شەقامە ڕوو لە زیاد بوونە، بە شێوەیەکی گشتی چاوی میدیا لە سەر هاتووچۆی گەرمیانە،هاتووچۆی گەرمیان و بەشی ڕاگەیاندن بە شێوەی مەیدانی و لە ڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنەوە هەوڵی جددی داوە بۆ پابەند کردنی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییە کانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ، هەروەهاسەرپێچی کارانی لە سەر ئەو ڕێگایە بە توند ترین ڕێگا سزاداوە.

لە کۆتاییدا داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بە تایبەت لە سەر ئەو شەقامە تا کاتی تەواوبوونی.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.