Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:41

میدیای یه‌کێتی: هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی که‌رکوک بۆ ئێران له‌رێی بارهه‌ڵگره‌وه‌ ده‌ستیپێکرد

رۆژانه‌ 30 بۆ 60 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیای یه‌كێتی، پێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران شانا رایگه‌یاندووه‌: هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ ئێران له‌رێی بارهه‌ڵگره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی رێكه‌وتنێك رۆژانه‌ 30 بۆ 60 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێی بارھه‌ڵگره‌وه‌ ھه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی كه‌ركوك له‌ پاڵاوگه‌كانی شاری كرماشاندا ده‌پاڵورێت.

میدیاكه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر زاری عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت راشیگه‌یاندووه‌: تاران و به‌غدا خوازیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی راكێشانی بۆری نه‌وتن له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ ئێران كه‌ رۆژانه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوولادا له‌ كاتێكدا كراوه‌ ،كه‌ شاره‌كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.