Erbil 29°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:27

لە سلێمانی هاووڵاتیه‌ک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناحیه‌ی بازیان هاوڵاتییه‌ك به‌ چه‌كی‌ كڵاشینكۆف كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2018/6/6، له‌ ناحیه‌ی بازیان هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری لە سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ه ، ع ، م )  و لەدایكبووی 1990، پیشەی كارمەندی شارەوانی شارۆچکەی بازیانە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، ئەو هاونیشتمانییە بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف گوللەیەکی ناوە بە خۆیەوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.