وته‌بێژی عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌ناوی هۆزه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بڵاوكرده‌وه، لای خۆشیه‌وه سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بڕیارێکی بەپەلە بووە لەلایەن ئەو دادوەرانەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شێخ مه‌زاحم حویت وته‌بێژی عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پێویست بوو دادگای ده‌ستپاكی عێراق له‌كه‌ركوك به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ربكات، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربكردایه، كه تاوانی مه‌ترسیداریان له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ئه‌نجامداوه.
وته‌بێژی عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وایده‌بینین، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ڕێبوار تاڵه‌بانی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی له‌پشته‌وه‌یه.
شێخ مه‌زاحم حویت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌بێت میلیشیا شیعه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی دادگایی بكرێن، كه بانگه‌شه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا كرد، كه‌چی ڕۆژانه ده‌بینین داعش لێره‌و له‌وێ هێرش ئه‌نجامده‌دات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک به‌وه‌كاله‌ت دەرکرد.
لای خۆشیه‌وه رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارێکی بەپەلە بووە لەلایەن ئەو دادوەرانەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە.
ئەوەشی راگەیاند، "فەرمانی دەستگیرکردنەکەم لەسەر سکاڵایەکی هەندێ لە ئەندامانی بەرەی تورکمانی بووە، کە گوایە من مووچەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەردەگرم لەکاتێکدا من بە وەکالەت سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگام.
باسی لەوەش کرد، "سکاڵاکە زۆر ئیدارییە و بێ کێشەیە بۆ من، چونکە بەپێی بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق کە ژمارەی (371)ە و لە ساڵی 2009 بڵاوبووەتەوە کە من ئەو مووچەیە وەربگرم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.