Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:14

ئێران داوا له‌ جیهان ده‌کات به‌رووى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه‌ و رێککه‌وتنه‌ ناوه‌کییه‌که‌ بپارێزن

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
ئێران داوا له‌ جیهان ده‌كات به‌رووى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه‌ و رێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیيه‌كه‌ بپارێزن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2018، میدیا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی ئێران ڕایانگه‌یاند محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان، داواى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ هه‌وڵى پته‌و بده‌ن بۆ ڕزگاركردنى ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى له‌دواى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌. 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ نامه‌یه‌ك بۆ هاوتاكانى "ئه‌وانه‌ى كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و هاوكاره‌ بازرگانییه‌كان" تیایدا داواى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ ئێران قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌ له‌و زیانه‌ى پێى گه‌یشت به‌هۆى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌دواى ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن تا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن.

ئاژانسى هه‌واڵى حكومه‌تى ئێران به‌شێكى نووسراوه‌كه‌ى جه‌واد زه‌ریفى بڵاو كردبووه‌ كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانى واژووكه‌ره‌كان ناوه‌ستێَت به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك پارت ده‌توانێت ڕه‌تى بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسه‌تى نیشتیمانى یان جیاوازى سیاسى له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پیشوو.

هه‌روه‌ها زه‌ریف وتى له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆیه‌كى زۆر و چه‌ند لایه‌نێك و به‌شێوه‌یه‌كى وردبینى و رێك و پوخته‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ دروست بوو و ناكرێت دانوستانى له‌سه‌ر بكرێت هه‌روه‌ك وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى كرد.

وتیشی كشانه‌وه‌ى نایاسایى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و مامه‌ڵه‌كردنى به‌و ڕێگه‌ بێزاركه‌ره‌ و هه‌وڵدانى له‌ حكومه‌تانى كه‌ تا ڕێككه‌ون به‌و بڕیاره‌، سه‌روه‌رى یاسا له‌ گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى گومانى لێ ده‌كرێت.

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ مانه‌وه‌ و هۆشداریان دا به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى كشانه‌وه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕێگرى كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ 8ى ئایارى 2018، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ى 2015ى نێوان ئێران و هه‌ر 6 وڵاته‌ زڵهیزه‌كانى جیهان ڕاگه‌یاند.

هاوكات تره‌مپ هۆكاری كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنێكى باشتر به‌ده‌ست بهێنن و ئێران نه‌ك ته‌نها ده‌ستبه‌ردارى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت به‌ڵكو رێنه‌ده‌ن پشتگیریى گروپه‌ چه‌كدار و حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان بكات له‌ عێراق، یه‌مه‌ن، سوریا و لوبنان.


وه‌رگێرانی/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.