تابلۆی هاوار كه تابلۆیه‌كی گوزارشتییه له ساڵی 1893 له لایه‌ن وێنه‌كێشی نه‌رویجی " ئیدفارد مۆنش " كێشراوه ، له زیادكردنێكی ئاشكرادا له نیۆیۆرك به بری 120 ملیۆن دۆلار فرۆشرا .
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " ستریت جۆرنال" ی ئه‌مریكی هاتووه ، ملیاردێری ئه‌مریكی " لیۆن بلاك " له زیادكردنێكی ئاشكرا له نیۆیۆرك به 120 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌م تابلۆیه‌ی كریووه ، به‌م پێی بلاك ده‌بێته ده‌بێته ده‌یه‌مین كه‌س له جیهان كه تابلۆی گرانبه‌های كریووه .
ئه‌م تابلۆیه چه‌ند جارێك دزراوه ، جارێكیان له پێشانگای نیشتمانی دزراوه ، به‌ڵام له ساڵی 2004 گه‌رێندراوه‌ته‌وه ،دوای ئه‌مه جارێكی دیكه ئه‌م تابلۆیه له‌گه‌ل تابلۆی مادۆنا له مۆزه‌خانه‌ی مونش دزراون ، به‌ڵام له سالی 2006 گه‌رێندراونه‌ته‌وه .
جێی باسه ،تابلۆی هاواری ئیدفارد مونش لەرۆژی دەركەوتنی لە ساڵی ١٨٩٣ بووەتە بابەتی شیعر لای زۆر لە شاعیران و دیزاینەران، لەكاتێكدا هونەرمەند زۆر تابلۆی باشتری هەن كە كەمتر رەشبینییان لەخۆگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.